حەبانیە ئامادەسازی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتیان لەڕۆژانی جەژندا

ناوخۆ
  • 7-07-2022, 17:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA احمد دلێمی
    شاری حەبانیە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتیان لەڕۆژانی جەژندا.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان یوسف جیهاد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرجەم فەرمانبەرانی هونەری و ئەندازیاری وکارگێڕی دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی خانووبەرەوشوێنەکانی حەوانەوەو دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکان بۆ گەشتیاران.
    هەروەها وتی کە فەرمانبەرانی کشتوکاڵیش بەهەمان شێوە سەرجەم ڕووبەرە سەوزەکانیان ئامادەکردووە و ڕازاندوویانەتەوە.
    وتیشی کە سەیوانیش دانراوە بۆگەشتیاران بۆپاراستنیان لە هەتاو و جگەلەمانەش چێشتخانە وبازاڕەکانیش ئامادەکراون.