واست_INA
پارێزگاری واست محمد جمیل میاحی ئەمڕۆ ڕوژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەڕێژەی 55٪ کەمبوونەتەوە.
میاحی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەبەراوورد بەساڵی پێشوو 55٪ کەمبووتەوەو بەرهەمهێنان لەساڵی پێشوو گەیشتە 950 هەزارتۆن کەچی ئەمساڵ گەیشتە 400 هەزارتۆن.
میاحی هۆکاری ئەم کەمبوونەی
گێڕایەوە بۆ کەمبوونەوەی ئاو ، وتیشی پێویستە لەسەر حکومەتی داهاتوو شانەیەکی قەیران دروست بکات وبەیارمەتی کۆمپانیای پسپۆڕ لەوبوارەدا پڕۆسەی ئاو بەڕێوەبەرێت و لەنێوان پارێزگاکاندا دابەشیان بکات.