نەتەوەیەکگرتووەکان : ستڕاتیژیەتەکانی کەرتی پەلەوەر کشتوکاڵ دەبووژێنێتەوە و سێ ڕێکاریش هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەعێڕاق

ناوخۆ
  • 7-07-2022, 16:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام ملا
    نەتەوەیەگرتووەکان ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەوەکردەوە کە ستڕاتیژیەتی گەشەپێدانی کەرتی پەلەوەر و تەماتە کشتوکاڵی عێڕاق دەبووژێنێتەوە.
    نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێڕاق ئیرینا فوجاکۆڤا سولورانو لەوتەیەکیدا لەمیانەی بەگەڕخستنی پڕۆژەی پەلەوەر تەماتە کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ئەم پڕۆژەیە زۆر گرنگە هاندەرێک دەبێت بۆ جوتیارانی کەرتی تایبەت تاکو کاربکەن و کواڵێتی باش بەرهەم بهێنن، ڕوونیشی کردەوە کە کشتوکاڵ لەعێڕاقدا بەم پڕۆژەیە پەڕەدەستێنێت کە پڕۆژەیەکە بە هەماهەنگی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی وڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ڕێکخراوی کۆچ ئەنجامدەدرێت.
    هەروەها وتی ئێمە پابەندین بەهاوبەشەکانمان وسوپاسی یەکێتی ئەوڕوپا دەکەین کە نەختینەی بۆ پڕۆژەکە دابینکردووە.
    لەهەمان کاتدا وتی کە کاتەکەی سەختە و گۆڕانکاری کەشوهەوا قەیرانی ئاو لەئارادایە وپێویستە پڕۆژەکانی ئاو وئاودێری لەعێڕاق بەجوانی بەڕێوەببرێت.
    بەتایبەتی لەڕووی کەرتی کشتوکاڵەوە چونکە پێویستی بەئاودەبێت جگەلەوەش پێویستی بە پیشەسازی چاک هەیە کەبەهۆیەوە قوتومەنیەکان دابین دەکرێن.
    ئەمەو وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ستڕاتیژیەتی گەشەسەندنی پەلەوەروتەماتەی لەعێڕاقدا ڕاگەیاند.