بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ رێنمایی هەڵوەشاندنەوەی سزای بەرزەفتی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكە كرد.
ئەلغایمی لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : پێمان وایە هەڵەكردن گەورەترین قوتابخانەیە كە فێری ڕۆیشتن لەسەر ڕێگای ڕاستت دەكات، هەروەها دەبێت دەرفەت بدەین بە كەسانی دیكە كە پێداچوونەوە بەخۆیاندا بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان ئێمە ئاڕاستەمان كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو سزا بەرزەفتەكان بۆ ئەفسەران و لقەكان و فەرمانبەران، هیوای دەربڕی : كە ئەم هەنگاوە پاڵنەرێك بێت بۆ دووبارە نەكردنەوەی ئەو كارەی كە كردوویانە.