بەغدا - INA- حەسەن ئەلفەواز
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند وەرزی بازاڕكردن تا كۆتایی ئەمساڵ مادەی گەنمی مسۆگەر كردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە محەمەد حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : وەرزی بازاڕكردنی بەرهەمی گەنم لە بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور كۆتایی هاتووە، بەڵام تەنها لە هەرێمی كوردستان نەینەوا و كەركوك بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم وەرزە خزمەتگوزارییەكی گەورە و ناوازەی پێشكەش كردووە، بە رێژەی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن و 60 هەزار تۆن، دوای ئەوەی پێشبینی دەكرا یەك ملیۆن تۆن بێت و ئاماژەی بەوەشدا : كە یارمەتیدەر دەبێت لە دەستەبەركردنی مادەی گەنم تا كۆتایی ساڵ.
جەختیشی لەوە كردەوە : ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی گرێبەستەكانی داهاتووەوە دەبێتە گەنجینەی ستراتیژی بۆ مانگەكانی یەكەمی ساڵی داهاتوو.