.بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی ئِەشید خستنەبازاڕی وەجبەیەكی نوێی پێشینەكانی ڕاگەیاند.
بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمڕۆ وەجبەیەكی نوێی پێشینەكەی كارتی بانكیی خرایە بازاڕەوە، كە 3 هێندەی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو بڕە پارەیەی پێشتر باسكراوە دەتوانرێت لەلایەن ئەو كەسانەوە بەدەستبهێنرێت كە مووچەكانیان لە ملیۆنێك دیناری عێراقی زیاترە بۆ ئەندامانی ئاسایش و 750 هەزار دینار بۆ فەرمانبەران و ئاماژەی بەوەشكردووە : پێشكەشكردنەكە لەڕێگەی داواكاری بانكی ئەلڕەشیدەوە دەكرێت.
جەختیشی كردەوە : ئەو كەسانەی پێشتر پێشینەیان هەیە دەتوانن داوای كارتی بانكیی بكەن و 3 هێندەی مووچەكە وەربگرن و لەژێر دەستیدا بیهێڵنەوە.