وەزارەتی ناوخۆ: ئێشكگری گەڕاو بۆ كەمكردنەوەی گێچەڵكردن و فرۆشتنی یاری زیانبەخش بە منداڵان لە جەژندا

ئەمنی
  • 7-07-2022, 15:33
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد ئەلتاڵبی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند ڕێوشوێنی توند گیراوەتەبەر سەبارەت بە یارییە زیانبەخشەكان بۆ منداڵان لە جەژندا، هاوكات ئاماژە بە ئێشكگرە گەڕواەكان كراوە بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی گێچەڵكردن.
    وتەبێژی وەزارەتەكە، لیوا خالد ئەلموحەننا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : هێزە ئەمنییەكان لە هەموو بۆنەیەك و هەموو جەژنێكدا هەروەك نەریتی جاران بۆ ئەوەی بچنە ناو ئەركی ئاگاداركردنەوە بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان لە شوێنە گشتیەكان، پاركەكان، شوێنە گەشتیارییەكان و كۆبوونەوەكان.
    ئەلموحەننا دەشڵێت : ئەو پۆلیسانە ئەركێكی زیادەیان لەسەرە، كە ئەركی ئاگاداركردنەوەیە، هەروەها هەمووان بەپێی ئەو ئەركانە كاردەكەن كە پێیان سپێردراوە، بەو پێیەی بەشێك لە پۆلیسەكان ئەركی پشكنینی ئەو دوكانانەیان لەسەرە كە یارییەكان دەفرۆشن كە زیان بە منداڵان دەگەیەنن وەك یارییە ئاگرینەكان و تەقەمەنی و ئەوانی تر كە دەبنە هۆی برینداربوون و زیانگەیاندن بە منداڵان.
    ئاماژەی بەوەشدا : كە پۆلیسی كۆمەڵگا هەڵمەتی هۆشیاری و پەروەردەیی ئەنجام دەدات و لە شوێنە گەشتیارییەكاندا بڵاویان دەكاتەوە بۆ رێگریكردن لە حاڵەتی گێچەڵ و هەڕەشەكردن، ئەمە جگە لەوەی كە هەندێك پێكهاتە ئێشكگری گەڕۆك ئەنجام دەدەن وەك خزمەتگوزاری فریاگوزاری.
     جەختیشی لەوە كردەوە : لە ڕۆژانی جەژندا هەمووان بەپێی ئەركە چڕەكان كاردەكەن، بۆ ئەوەی ژیانی هاوڵاتیان بەبێ ڕووداو مسۆگەر بێت.