دەستگیركردنی دوو باندی بەقاچاخ بردنی كەلوپەلی شوێنەوار كە پارچەی شوێنەروای بابلیان لابووە

ئەمنی
  • 7-07-2022, 15:04
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵگری دەستگیركردنی دوو تۆڕی قاچاخی كەلوپەلی شوێنەوار بە كەلوپەلی شوێنەواری بەنرخ لە پارێزگای بابل ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكدا كە شانەی راگەیاندنی ئەمنی گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە : مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان دوو تۆڕی قاچاخكردنی كەلوپەلی شوێنەوار لە پارێزگای بابل دەستگیربكەن.
    ڕوونیشی كردەوە : پرۆسەی دەستگیركردنەكە دوای ئەوە هات كە مەفرەزەكانی دەزگاكە شوێنپێی تۆڕەكانی قاچاخ و بازرگانی شوێنەوار گرت، لەوێ بۆسەیەكی توند دانرا و یەكێك لە تۆڕەكان لە پارێزگای بابل ڕاكێشرا، هەروەها سەرجەم ئەندامەكانی كە لە 7 تۆمەتبار پێكهاتبوون دەستگیركران كە لەلایەن 8 پارچە كەلوپەلی شوێنەوار بەنرخیان لابوو.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : مەفرەزەكان ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی چۆنایەتییان ئەنجامدا، كە بووە هۆی دەستگیركردنی ئەندامانی تۆمەتبار لە تۆڕی دووەمی قاچاخچێتی كەلوپەلی شوێنەوار كە 25 پارچە كەلوپەلی شوێنەوار لەبەردەستدایە دوای بەكارهێنانی شێوازی تەكنیكی و بەدواداچوونیان تا دەستگیركردنیان بە شێوەیەكی ئاشكرا.