بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری كۆچ و كۆچبەران دەستپێكردنی یارمەتی دارایی بۆ خێزانە ئاوارەبووەكان ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە : بەپێی رێنماییەكانی وەزیری كۆچ و كۆچبەران عوسمان ئەلغانمی ستافی وەزارەت رێكارە پێویستەكانیان بۆ دابەشكردنی ئەو یارمەتییە داراییە تەواوكردووە بۆ خێزانە ئاوارەكان و ئاماژەی بەوەدا : كە ئەم یارمەتییە نوێیە دەستیپێكردووە بۆ ئەوەی هەزاران خێزان بگرێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە : وەرگرتنی پارەكە لە ڕێگەی كارتی زیرەكەوەیە.
ئەلغانمی جەختی لەوە كردەوە : كە هەوڵێكی زۆر دراوە بۆ ئەوەی شایستەی خۆیان بەو خێزانانە بدرێت و بارودۆخی ژیانیان باشتر بكرێت و ئاماژەی بەوەشكردووە : ستافی وەزارەتی كۆچ و ئاوارەبوون بەپێی پلانێك كە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكراوە بە هەماهەنگی و هاوكاری كاردەكەن و لەگەڵ دەستەكە پەیوەندیدارەكانی تر.