كشتوكاڵ میكانیزمێك بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی پەلەوەر و خورما و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی تەماتە و پەتاتە دادەنێت

ناوخۆ
  • 7-07-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام  ئەلمەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵ پشتڕاستی كردەوە كە یاسای وەبەرهێنانی عێراق باشترینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
    خەفاجی لە وتارێكدا لە میانی مەراسیمی خستنەبازاڕی فەرمیی ستراتیژییەكانی كەرتی پەلەوەر و تەماتە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراق كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو  و وتی :  كە كەرتی كشتوكاڵ لە عێراق گرنگترین جومگەیە بۆ بەرهەمهێنان و بەشداریكردن لە داهاتی نیشتمانی ز ئاماژەی بەوەدا  : كە دوای ساڵی 2033 دەوڵەت ڕووخا و ژێرخانی كەرتی كشتوكاڵ داڕما، ئەمەش بووە هۆی كۆچی پێچەوانە لە لادێكانەوە بۆ شار ئەم گۆڕانكارییە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەوە، گرنگترینیان یاسای كشتوكاڵییە و یاسای وەبەرهێنان ژمارە 13ی ساڵی 2006 لە ساڵی 2015 دەرچووە و نوێكراوەتەوە و باشترین یاسایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ژینگەی وەبەرهێنان بە تایبەت لە كەرتی كشتوكاڵدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : میكانیزمی پەرەپێدانی پیشەسازی پەلەوەر و پڕۆژەی پەرەپێدانی چاندنی تەماتە پەیڕەو دەكرێت، هەروەها چاندنی پەتاتە و پیشەسازی خورما زیاد دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو ئامارانەی باسكراون لەوانەیە زانیاری كەمیان هەبێت ،چونكە هیچ ئامارێكمان تا ئێستا لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە نیە ، و هیچ سەرژمێرییەكی دانیشتووان یان سەرژمێری كشتوكاڵی لە ساڵی 2003ەوە تا ئەمڕۆ نەبووە، و هەربۆیە هیچ نوێكارییەك لە زانیارییەكان نییە، بەڵام هەمووی لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپرسییەك لە نمونە هەڕەمەكییەكانی و داتا لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە كشتوكاڵییەكان لە پارێزگاكان و یەكە كشتوكاڵییەكانە.