بەغدا - INA- كەرار خەلیل
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی وزە ئاكامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییەی خستەڕوو بۆ پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكانی قاچاخكردنی نەوت و وەرگیراوەكانی و دەستگیركردنی داواكراوان.
بەڕێوەبەری پۆلیسی وزە لیوا غانم ئەلحوسێنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : بەڕێوەبەرایەتییەكە لەماوەی ئەم مانگەدا توانیویەتی 123 تۆمەتبار بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیربكات و دەست بەسەر 117 ئۆتۆمبێلدا بگرێت كە وەرگیراوی نەوتیان دەگواستەوە بە سەرپێچی كە بەناو تانكەری پێدەڵێن و لابردنی خراپ بەكارهێنانی قەدەغی نەوت بە ژمارەیەك 27 ئەرك، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی حەشارگە بۆ قاچاخ و بازرگانیكردن بە ژمارەیەك 19 ئەرك لە هەموو پارێزگاكان.
ئەلحوسێنی ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە توانی دەستی بەسەر 9 بەنزینخانەدا بگرێت كە بەپێچەوانەی رێنماییەكان دروستكراون، رێگەپێنەدراون، هەروەها دەستگیركردنی 15 تۆمەتبار لەناو بازەگەكان لەماوەی پشكنینەكەدا بۆ دەستگیركردنی داواكراوان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەڕێوەبەرایەتییەكە تیمێكی تەقەمەنی هەیە كە بەزۆری ڕووپێوی نزیكبوونەوە لە كێڵگە نەوتییەكان لە ناوچە دوورەكان دەكات، هەروەها 17 ئامێری تەقەمەنی لابردووە وەك بەشێك لە ئەركەكانی لەم بوارەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە بڕی بەرهەمی دەست بەسەرداگیراو (قاچاخ، سەرپێچی یان سوڕان بەشێوەیەكی نافەرمی) لەم مانگەدا بڕی یەك ملیۆن و 775 هەزار لیتر بووە و جەختیشی كردەوە : كە ئەو كار و چالاكیانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە ئەنجام دەدرێت بەردەوامە و لەوێ و تەركیزكردنە لەسەریان لەسەر بنەمای ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.