بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە پەسەندكردنی تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندن بۆ خوێندنی باڵا لە پەیمانگای مامۆستایان و كۆلیژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی ئەلنەهرەین.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە: بۆ پشتڕاستكردنەوەی كوالیتی پێوەرەكان و كاریگەری ئەو ڕێكارانەی كە لە بواری باشتركردن و گەشەپێدانی ئەكادیمیدا گیراونەتەبەر و پێوانەكردنی ئاستە زانستییەكانیان، چاودێری و هەڵسەنگاندنی زانستی ئەنجام دەدرێت،دەستەكە بڕیارێكی وەزاری ڕاگەیاند بۆ پەسەندكردنی تاقیكردنەوەكانی هەڵسەنگاندن بۆ خوێندكارانی دەرچووی پەیمانگای مامۆستایان بۆ خوێندنی دەرچووانی كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی ئەلنەهرەین لە سەرجەم خوێندن و پرۆگرامەكان لە ساڵی خوێندنی 2022-2023.