سه‌رۆك كۆمار: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیتالیا گرنگه‌ و ده‌بێت به‌هێز بكرێت

سیاسی
  • 7-07-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە "بەرهەم ساڵح" سەرۆکی کۆمار ، جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیتالیا کردەوە،لە  بەهێزکردن و کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی تیرۆر و هاوکاری ئابووری و کاری ژینگەیی .
     لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) رایگەیاندوە " ئەمرۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا "بەرهەم ساڵح" سەرۆك كۆماری عێراق  پێشوازیكرد لە "ماوریتسیو کریکانتی" باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق. 
     لە بەیاننامەکەدا  ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی دیدارەکەدا گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و رۆشنبیریدا تاوتوێکران ، هەروەها تەئکید لە بەهێزکردنیان بەرەو ئاسۆی فراوانتر لە بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەردوو وڵات کرایەوە .
    ھەروەک سەرۆک کۆمار ستایشی ڕۆڵی ئیتالیا لە پشتیوانیکردنی عێراقدا کرد . 
     سەرۆكی كۆمار  باسی لەگرینگی  "پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئیتالیا  لە رێگای  لیژنەی لێكتێگەیشتنی نێوان ھەردوو ولات کە  پێكەوە كار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری جۆراوجۆر، بەتایبەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و بەرەوپێشبردنی هاریكاریی ئابووری و كاری ژینگەیی ببنەوە .