بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە, میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند" بورس جۆنسۆن " سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حکومەت پێشکەش دەکات.
لەوبارەیەوە کەناڵی" ئای تی ڤی " بەریتانی ڕایگەیاندووە، "بۆریس جۆنسۆن " سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست لە پۆستەکەی دەکشێنێتەوە.
ھەروەک میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە "بروس جۆنسۆن " سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ماوەی چەند کاتژمێری داھاتوودا لێدوانێک دەدات لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، "جۆنسۆن سەرۆکی لیژنەی پارتی پارێزگاران ئاگادارکردووەتەوە کە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوە.