بەغدا/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی گشتی گومرگی ڕایگەیاند کە هەوڵی بە قاچاخ بردنی ٩ کۆنتێنەری سەرپێچی لە گومرگی ئوم قەسری پووچەڵ کردەوە. دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ناوەندی گومرگی ئوم قەسر توانیویەتی هەوڵی بۆ بەقاچاخبردنی ٩ کۆنتێنەری بارکراو لە ( نێرگەلە، پێکهاتەی ئاسن، ئامێری یەدەگ، عەزلی گەرمی و ماتۆڕسکیل ) پوچەڵبکاتەوە کە بەبێ ھەبونی مەرج و کۆنتڕۆڵەکان ھاوردەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە لەڕێگەی هاوکاری لەگەڵ دەستەی بەندەرەکانی سنوور و بە پشتیوانی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە.