دەستپاکی لە بەسرە ساختەکاری لە ٤ بەڕێوەبەرایەتی ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 7-07-2022, 11:44
  • +A -A

    بەغدا/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەکانی ساختەکاری لە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای بەسرە راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کەیسانە بریتی بوون لە گواستنەوەی خاوەندارێتی زەوی و ساختەکاری لە باجدا.
     دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا  كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندوە "بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەسرە توانیویەتی ساختەكاری لە موڵكێكدا بدۆزێتەوە کە شارەوانی ئەبو ئەلخەسیب خاوەندارێتی ( 600) دۆنم لە موڵکێک کە سەر بە وەزارەتی داراییە بە ڕووبەری گشتی ( 228,830) دۆنم ، کە هەرچەندە ناتوانرێت بە شێوەیەکی یاسایی بگوازرێتەوە.
     روونیشیکردۆتەوە کە ئەو خانووبەرە پێشوو بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ دیاریکراوە، وەک لە یاسای ژمارە (80)ی ساڵی 1970دا هاتووە کە ناتوانرێت ئەو موڵکە بگوازرێتەوە کە دەکەوێتە چوارچێوەی دیزاینی بنەڕەتی شارەوانییەکان تەنها بە بڕیارێکی دادوەری نەبێت.
     لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە لە ھەڵەمەتی دووەمیدا دەستەکە توانی کۆنتڕۆڵی  ساختەکاری لە بەشی باجی بەسرە بکات کە بە گۆانکاری لە تۆماری ناوی  ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە لە قوتابخانە ئەهلییەکان تۆمارکراون .
    ھەروەک ھاتوە کە خاوەن ژمارەیەک قوتابخانەی ئەهلی هەماهەنگییان لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی باجدا کردووە بۆ ناو تۆمارکردن  کە ژماره‌یه‌ك خوێندكار كه‌متر له‌ ژماره‌ راسته‌قینه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ (20) قوتابخانه‌ی ئه‌هلی تۆمارکراوە، بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ پێدانی رسوماتی باج كه‌ سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر قوتابخانە ‌ تۆماركراوه‌كان کە پەیوەستە بەژمارەی قوتابی .