لیوا یه‌حیا ره‌سول: بۆ پاراستنی ئارامی هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌

ئەمنی
  • 7-07-2022, 11:23
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لیوا یه‌حیا ره‌سول ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ ناوه‌رۆكی پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز راگه‌یاند و وتی" هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌هه‌ر كارێكی تێكده‌رانه‌.  

     لیوا یه‌حیا ره‌سول بۆ ‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی عێراقی پلانی ئارامی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی داناوه‌ بۆ پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتیكردنی ئارامی شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كان كه‌ هاوڵاتیان له‌جه‌ژندا سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه‌ كه‌هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌نێوان فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌پارێزگه‌كاندا هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی كه‌ره‌نتینكردنی ئارامی هاوڵاتیان و بزاڤی هاتووچوویان له‌جه‌ژندا. 

     لیوا ره‌سول ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" كه‌ رێكاره‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێ ده‌كرێن و بروایی ته‌واویش هه‌یه‌ به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پلانه‌ له‌رۆژانی جه‌ژندا.

     سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش وتی" هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پلانی رۆژانی جه‌ژن، وهه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خرێنه‌ گه‌ر بۆ پاراستنی ناوچه‌ و ناوچه‌سنووریه‌كان و كاری هاوبه‌ش و ئالوگۆری زانیاری هه‌واڵگریش هه‌یه‌ و سه‌ركه‌وتوو بووینه‌ له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ‌ده‌ستگیركردن و كوشتنی فه‌رمانده‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌هۆی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم.

     وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌روو به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌دروستبوونی هه‌ر كه‌لێنێكی ئه‌منی، پلانێكی ورد و تۆكمه‌ هه‌یه‌ و هه‌موو بواره‌كان له‌خۆی ده‌گرێت و هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ ئاسایشی ناوچه‌ و پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌راست به‌ره‌و پارێزگاكانی باكوور ده‌پارێزن.