بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانکی رافیدەین بڕی قەرزەکانی بۆ کڕینی خانووی نیشتەجێبوون دیاریکرد. نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەکدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە"قەرز بۆ كڕینی خانوو بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و خانەنشینان بڕی 150 ملیۆن دینارە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "رێژەی سوودی قەرز بۆ كڕینی خانووبەرە لەسەدا 4%.
ھەر لەبەیاننامەکەدا روونکراوەتەوە جێبەجێکردنی مامەڵەی قەرزەکە بۆ کڕینی خانووی نیشتەجێبوون لەڕێگەی لقەکانی بانکەوەیە کە لە بەغدا و پارێزگاکان جێ بەجێ دەکرێت.
فەرەنسا پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانی لە عێراق دەكات