بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 148 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی کڕینیش بۆ ھەر 100دۆلارێک بە 148 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوە کرا.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری گۆرانکاری لە نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی دابوو ، بەجۆرێک نرخی کڕینی دۆلاری لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکردوە، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە 1460 دیناره داناوە ، ھەروەھا نرخی فرۆشتنی به هاووڵاتیان بە 1470 دیناره بۆ ههر دۆلارێك.