بارەگای بارزانی رەتدەکاتەوە کەنامە بۆ چوار چێوەی هەمانگی ناردبێت سەبارەت بەکاندیدی سەرۆک وەزیران

سیاسی
  • 6-07-2022, 23:25
  • +A -A

    هەولێرـ INA
    بارەگای بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق، گوایە سەرۆک بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.
    لە ڕوونکردنەوەی بارەگای بارزانی دا هاتووە کە
    لە ژمارەیەک دەزگەی ڕاگەیاندن و میدیادا وا بڵاو بووەتەوە كە لەسەر بابەتی پڕۆسەی سیاسی و ناوی كاندیدانی سەرۆکوەزیرانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، سەرۆک بارزانی پەیامی جیاوازی بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.
    لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكوومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانیەوە گرنگ نییە، بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان بێت.