بەغداد/ INA نور الزیدی
لێژنەی ئەمن و بەرگری پەرلەمانی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە وادەی دەرکردنی یاسای خزمەتی ئاڵای دیاریکرد
ئاماژەشی بەوەدا کە کەئاڕاستەیەک هەیە بۆ هەموارکردنەوەی هەردوویاسای مادەهۆشبەرەکان و تاوانی زانیاری.
ئەندامی لێژنەکە نایف شمری بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە
یاسای خزمەتی ئاڵا یەکێکە لە کرنگترین ئەو یاسایانەی کە لەم وەرزەی یاساداناندا دەردەکرێت.
وتیشی کە ڕێکاری هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای مادەهۆشبەرەکان و تاوانەکانی زانیاریش دەکرێت.
وتەبێژی فەرمی بەناو وەزارەتی بەرگری لیوا یەحیاڕەسوڵ کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی کە وەزارەت یاسای خزمەتی پابەندی تەواوکردووە و خراوەتەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران وپاشانیش نێردراوەتە پەرلەمان .
وتیشی یاساکە مووچەیەکی مانگانەی دیاریکردووە کەلەوانەیە بگاتە 700 هەزاردینار ، ڕوونیشی کردەوەکە وەزارەتی بەرگری هەمووڕێکارو
پێداویستیەکانی خزمەتکردنی پابەندی بەجێهێناوە.
لەهەمانکاتدا وتی کە ئەم خزمەتکردنە وەک جاران زۆر درێژنابێت و ئەوانەی کە بڕوانامەی سەرەتاییان هەیە فەرقیان دەبێت لەگەڵ هەڵگرانی
بڕوانامەی ناوەندی و ئامادەیی وزانکۆ.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم جۆرەخزمەتە جەماوەری لە لای عێڕاقیەکان هەیە ووتیشی ئەم خزمەتە سیستەمی خۆبەخشی
هەڵناوەشێنێتەوە و پێویستە خوێنی تازە بەبەر دەزگا سەربازیەکانماندا بکەین