شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاسانکاریەکانی بەردەم کاری ڕۆژنامەنووسان فراوانتر دەکات

ئەمنی
  • 6-07-2022, 20:21
  • +A -A

    بەغداد/ INAوسام مەلا
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەستاوە بە هەڵوەشاندنەوەی نووسراوی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد سەبارەت بە ڕۆژنامەنووسان و ئاماژەشی بە چوار ۆڕکشۆپ کردبۆ ئاسانکردنی کاروئەرکی ڕۆژنامەنووسان.
    سەرۆکی شانەکە لیوا سەعد مەعن لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی و وەزارەتی ناوخۆ مکووڕن لەسەر دابینکردنی کەشی گونجاو بۆکاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان.
    ئاماژەی بەوەش کرد کە نووسراوی ئاسانکردنی ئەرکی ڕۆژنامەنووسان نیازمەندی بۆ نیە ، پەیامیشمان بۆ یەکە ئەمنیەکان ئەوەیە کە ڕووماڵکردنی میدیایی لە شۆست وشەقامەکاندا مافێکی ڕاگەیاندکارانە و نابێ ڕابگیرێت،
     ڕوونیشی کردەوە کە هەر پرسیارێک لەلایەن ئەفسەرەوە ئاڕاستەبکرێت بۆ ناسینی ڕۆژنامەنووسەکەیە کەپاشان دەتوانێت کاری خۆی بکات.
    وتیشی نووسراوی ئاسانکاری 
    بۆ فەرمانگەکان بەهەموو ڕۆژنامەنووسان دەدرێت وکێشەی تیادانیە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە چوارۆڕک شۆپ دەبەسترێت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان وفەرماندەیی پۆلیس و ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداو فەرماندەیی پۆلیس
    هاتوچۆی گشتی بەئامادەبوونی 
    دەستەی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوی یۆنسکۆ بۆ کاری هاوبەش وهەماهەنگی.