بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی گشتی گومرگ رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا داهاتی زیاتر لە 99 ملیار دیناری بەدەستهێناوە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە ڕایگەیاندووە، کە "لە بەدواداچوونی بەردەوام و ڕێنمایی دروست بۆ ناوچەکان و ناوەندە گومرگییەکان لە وەرگرتنی باجی گومرگی، لە ئەنجامدا داهاتی زیاتر لە ٩٩ ملیار دیناری لەماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بەدەستھاتوە کە لە ساڵانی پێشوودا بۆ هەمان مانگ ئەو بڕەیە تۆمار نەکراوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم دەستکەوتە سەرەڕای سفرکردنی باج لەسەر خۆراک و کەرەستەی بیناسازی و لێخۆشبوونیان لە رسومات بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ، بەدەستھاتوە .