پارێزگاری بەغدا داوای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات بۆ ھەمیشەیی

ناوخۆ
  • 6-07-2022, 18:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا داوای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات بۆ ھەمیشەیی .
    پارێزگاری بەغدا لە نوسراوێکدا کە بەئاژانسی ھەواڵی (INA)عێراقی گەیشتوە داوای لە وەزارەتی دارایی کرد،گرێبەستەکان بگوازێتەوە سەر دامەزراندنی ھەمیشەیی، 
    پارێزگاری بەغدا لە نوسراوەکەدا داوای دامەزراندنی 901 گرێبەست بۆ دامەزراندنی ھەمیشەیی دەکات وەک رۆڵەی عێراق ناویان دەبات کە پێویستە دامەزراندنیان بۆ بکرێت .