بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێکارێکی نوێی و زانستی دانا کە لە چوارچێوەی یاسایی و زانستی بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە خوێندن لە دەرەوەی عێراق و مامەڵەکردن لەگەڵ بڕوانامەکانی زانکۆ لە داهاتوودا.
له لێدوانێکی تایبه‌تدا وەزارەت بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، رایگه‌یاند، "له‌و رێكارانه‌دا بڕیاریدا بە په‌سه‌ندكردنی بروانامەی زانكۆكانی سكۆله‌رشیپ و خه‌رجی تایبه‌ت بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2022 ،کەلەخوارەوە ئاماژەی بۆ کراوە :-
1- په‌سه‌ندكردنی لیستی زانكۆكان به مه‌به‌ستی سكۆله‌رشیپ ته‌نها:
أ- یەکەم (1000) زانکۆی ڕیزبەندی (Academic Ranking of World University) لە هەمان ساڵی خوێندندا.
ب- یەکەم (٥٠٠) زانکۆ کە ڕیزبەندیان بۆ دانراوە( Times Higher Education World University rankings ) لە هەمان ساڵی خوێندندا..
ج- یەکەم (٢٥٠) زانکۆ کە لە هەمان ساڵی خوێندندا لەلایەن (QS World University Ranking) ڕیزبەندی بۆ کراوە.
2- په‌سه‌ندكردنی لیستی زانكۆكان به مه‌به‌ستی خوێندن به خه‌رجی تایبه‌ت به تایبه‌ت:
أ- سەرجەم ئەو زانکۆیانەی کە لە ڕیزبەندەکەدا ھاتوە ( Academic Ranking of World University) لە هەمان ساڵی خوێندندا.
ب-یەکەم (1000) زانکۆ کە ڕیزبەندی کراون (Times Higher Education World University rankings) لە هەمان ساڵی خوێندندا.
ج- یەکەم (٥٠٠) زانکۆ کە لە هەمان ساڵی خوێندندا لەلایەن (QS World University Ranking) ڕیزبەندی بۆ کراوه.
ڕوونیشی كردەوە، "ڕێنمایی زانكۆكان بۆ سكۆلەرشیپ و خەرجییە تایبەتەكان لە ساڵی خوێندنی 2023/2022ەوە لە یەكەمی مانگی ئەیلولی داهاتووەوە جێبەجێ دەكرێت و كاریگەری لەسەر ئەو كەسانە نییە كە پێش ئەم بەروارە دەستیان بە خوێندن كردووە لەبەر رۆشنایی ئەو بڕیار و فەرمانانەی پێشتر دەركراون لەلایەن بەشی نوێنەرایەتی و پەیوەندییە کولتوورییەکانەوە.