کازمی تائکید لە بەرێوەچونی کاری لیژنەی هاوبەشی وەزاری عێراق و ئیتاڵیا لە بەغدا دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 6-07-2022, 17:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق تەئکیدی لە بەرێوەچونی کاری لیژنەی هاوبەشی وەزاری ئیتاڵیا و عێراق لە بەغدا کردەوە.
     نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "ماوریتسیۆ کریکانتی" باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەكانی گەشەپێدان كراوە، و رێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئیتالیا لە رێڕەوی میكانیزمەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش و ئابووری و هاوکاری کولتووری باسی لێوەکرا. 
     سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە خواستی ئیتالیا کرد بۆ بەهێزکردنی ڕێگاکانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، هەروەک ئاماژەی بە بانگهێشتکردنی نزیکی بەرێوەچوونی دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی وەزاری عێراق و ئیتاڵیا لە بەغدا کرد، کە خواستی هەردوو وڵاتە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی و هەماهەنگی پێگەی نێوانیان.