بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە "عەلا جبووری " وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند، کارتی بەشەخۆراکی بۆ شەش مانگی داهاتوو مسۆگەر کراوە.
نوسینگەی راگەیاندنی "شاخەوان عەبدوڵا " جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە رایگەیاندووە، "لە چوارچێوەی گەشتە مەیدانییەكانیدا سەردانی وەزارەتی بازرگانی كردووە و پەرۆشی بۆ بەدواداچوونی كارەكانی دامەزراوەکان و ئەدای وەزارەتەکانی خزمەتگوزاری ھەبوە کە پەیوەندییان بە کاروباری هاوڵاتیان و ژیانی ڕۆژانەیانەوە هەیە. لەلایەن وەزیری بازرگانی "عەلا ئەحمەد ئەلجبووری " و بەرپرسانی وەزارەت پێشوازی لێکرا.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، کە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پێشكەوتنی كارەكانی وەزارەت و ئەو هەوڵانە كراوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و كۆمپانیاكانی پەیوەست بەوەوە دراون.
هەروەها میكانیزمەكانی پاراستنی ئاستی ئاسایشی خۆراك تاوتوێ كراون ، و باس لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری خۆراكی بنەڕەتی و نرخەکان لە بازاڕەکاندا کراوە ، لە چوار چێوەی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای پشتگیری ئاسایشی خۆراکی فریاگوزاری و پەرەپێدان.
بەپێی بەیاننامەكە "شاخەوان عەبدوڵا " جەختی لە، گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتیان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك كە راستەوخۆ پەیوەندی بە سەقامگیرییەوە هەبێت، دابینكردنی كەلوپەلی كارتی بەشەخۆراك و سەبەتەی خۆراك كردۆتەوە، هەروەک خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵانی رابردوو لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق،تائکیدی لەسەر کرایەوە .
هاوكات داوای بەردەوامبوونی هاوكاری نێوان وەزارەتی بازرگانی و هەرێمی كوردستان دەكات بۆ دەستەبەركردنی ماددە خۆراكیەکان و پێشكەشكردنی پاڵپشتی و هاوكاری مرۆیی و خۆراك و فریاگوزاری بۆ ئاوارەكانی كەمپەكانی ناوخۆی هەرێم.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "وەزیری بازرگانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و بەردەوامی پەرۆشی خۆی بۆ بەدواداچوون بۆ کار و ماندووبوونی وەزارەتەکانی خزمەتگوزاری، هەروەک ڕوونیشیکردەوە کە کارکردن لە سەرجەم بەش و کۆمپانیاکانیاکانی سەربە وەزارەتەکە بەردەوامە، بە تایبەت دوای ئەوەی پەرلەمان یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان پەسەند کرد.
وتیشی " وەزارەت توانیویەتی سەبەتەی خۆراک بۆ شەش مانگی داهاتوو دەستەبەر بکات، و ئەوەی پێویست بێت دەستەبەر بکات بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو لەسەر ئاستی وڵات.