بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ "مارتن ییگەر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، دۆسیەکانی هاوکاریی ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی تاوتوێ کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ "کازمی " پێشوازی لە "مارتن ییگەر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەشدا، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو لا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش کردووە ، هەروەک هاوکاری ئەمنی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، و پشتیوانیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق بە شارەزایی و بنیاتنانی توانا تەئکیدی لەسەر کرایەوە .
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وە له تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆ بوو له‌سه‌ر به‌هێزكردنی شه‌راكه‌تی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان، و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ كاروباری هاووڵاتییانی عێراقی له‌سه‌ر سكۆله‌رشیپ بۆ چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌ڵمانیا.
ھەر بەپێی بەیاننامەكە، باڵیۆزی ئەڵمانیا پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق لە بواری ئاوەدانكردنەوە دەربڕیوە، چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش وهەوا و پشت بەستن بە وزەی نوێبووەوە، بەتایبەتیش ستایشی بەرژەوەندی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی كرد بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی کۆمپانیای سیمێنس ئەڵمانی لە عێراق لە چوارچێوەی کەرتی وزە و کارەبادا .