بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باشووری سامەرا ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ هێزێكی لیوای 41ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە ناوچەی (تەل ئەلذھب) لە باشووری شاری سامەڕا ئەنجامداوە.
روونیشیکردتەوە کە ، "ئۆپەراسیۆنەکە بۆ گەڕان و پشکنین بوە لە نێو باخ و دارستان و ئاوەڕۆ و کانی و ڕێڕەوی ئاوییەکان .
ھەروەک ئاشکراشیکردوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی بەردەوامبوونی هەوڵی ھێزە ئەمنیەکانە بۆ گەران بەدوای پاشماوەی گروپە تیرۆریستیەکان .