فیدراسیۆنی عێراق: ئەنجومەنی گشتی بڕیاری زیادكردن یان كەمكردنەوەی خولەكە دەدات

وەرزش
  • 6-07-2022, 16:49
  • +A -A

    بەغداINA - 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەی گشتی ئەو بڕیار دەدات لە زیادكردن یان كەمكردنەوەی تیپەكانی خولەكە .عەلی جەبار، جێگری سەرۆكی فیدراسیۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای فیدراسیۆن بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیش (INA) ئامادەی بوو رایگەیاند : سیاسەتی میكانیزمێكی خول كە لەلایەن فیدراسیۆنەوە داڕێژراوە كە جۆری پێشبڕكێكان لەخۆدەگرێت (خولی پیشەگەران، خولی نایاب)، بەڵام ژمارەی ئەو تیپانەی كە بەشداری خولەكە دەكەن لەلایەن كۆبوونەوەی گشتیەوە دیاری دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیاری دابەزینی یانەكان پەیوەندی بە بڕیارێكی فیدراسیۆنەوە هەیە، روونیشیكردەوە : ژمارەی یانەكانی ئاستی یەكەم 20 یانەیە.
    هەروەها وتی : ڕێساكانی دابەزین كە پەیوەندییان بە وەرزی ڕابردووەوە هەیە جێبەجێ دەكرێن، كە دابەزینی دوو تیپە، بە مەرجێك تیپی ریزبەندی پلەی مینی نایاب دەبێـ یارییەكی پلەی ئۆف لەگەڵ سێیەمی خولی پلە یەك ئەنجام بدات.