بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ و ئەلینا رۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا هاوكاری و هەماهەنگییان لە بواری ئەمنیدا تاوتوێ كرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە،لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەلینا رۆمانۆڤسكی كۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا : كە ئەلغانمی پێشوازی میوانەكەی كرد و كۆمەڵێك پرسیان لەگەڵدا تاوتوێ كرد كە جێگەی بایەخی هەردوولا بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : باسیان لە بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات كرد و بەتایبەتی لە بواری ئەمنیدا.
ئەلغانمی جەختی لە رێككەوتنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێكخراوەكان كردووەتەوە، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان.
لە چوارچێوەیەكی دیكەدا ئەلغانمی ئاماژەی بە پێویستی كاركردن لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیانە كرد كە لە بواری كۆچكردن لە عێراق كاردەكەن، لە هەمان كاتدا ستایشی ئەو پاڵپشتییانەی كرد كە لەلایەن ئەو ڕێكخراوانەوە پێشكەشی دەكەن، بە تایبەت لە لایەنی مرۆیی.
لای خۆیەوە رۆمانۆڤسكی ستایشی هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراقی كرد و ئەوەی بەدەستیان هێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوان و بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری، جەختیشی لە پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا كردەوە.