بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی گەشتوگوزار رەتیكردەوە نووسراوێكی ساختە دەربكرێت كە داوای دابینكردنی پاراستنی ئەمنی بۆ شاندێكی گەشتیاری ئایینی بكات كە لە شاری قودسەوە دێن.
ئەو دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ڕەتی دەكاتەوە نووسراوێكی ساختە دەربكرێت كە دەگەڕێتەوە بۆ یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كە لە هەندێك سایتی سۆشیال میدیادا بڵاوكرایەوە، بانگەشەی ئەوە دەكات كە دەبێت پارێزگاریی ئەمنی بۆ دابین بكرێت و شاندێكی گەشتیاری ئایینی كە لە شاری قودسەوە دێن بۆ سەردانی مەزارگەی پێغەمبەری خودا زول كەفل لە پارێزگای بابل و مەزارگەی عوزێر لە پارێزگای میسان، و شاری شوێنەواریی ئۆڕ لە پارێزگای زیفار.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هیچ ڕاستییەك لە دەركردنی نووسراوێكی لەو شێوەیەدا نییە، دەستەكەش پابەندە بە یاسا و بڕیارەكانی دەوڵەت لە هەموو كارەكانیدا.
داوای كرد : ماڵپەڕەكان و سۆشیال میدیا ورد بن، هەروەها ماڵپەڕی فەرمی دەستەكە و سەرچاوە متمانەپێكراوەكانی لە بەدەستهێنانی زانیاری و پۆستەكاندا وەربگرن.