وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی بەرزكردنەوەی پلەكان و پێدانی دەرماڵەی ساڵانە دەردەكات

ناوخۆ
  • 6-07-2022, 14:34
  • +A -A

    بەغدا –INA - 
    ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ دەركردنی فەرمانی بەرزكردنەوەی پلەكان و پێدانی دەرماڵەی ساڵانەی ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : لە بەرژەوەندی وەزارەت بۆ دامەزراندنی مافی لقەكانی بەپێی یاسا و رێنماییەكان، جێگری وەزیری باڵای وەزارەتی ناوخۆ حسێن ئەلعەوادی فەرمانی كارگێڕی بە ژمارە (84350) لە 7/2022 دەركرد سەبارەت بە بەرزكردنەوەی پلەكان و پێدانی پاداشتی ساڵانە بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكان لە دەزگای كارگێڕی و دارایی.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : لە فەرمانی كارگێڕیدا هاتووە :-
    1- بەرزكردنەوەی پلەكانی ئەو 1493 ئەندامە یەك پلە بەرزترە لە پلەكانی ئێستایان.
    2- پێدانی پاداشتی ساڵانە بە پلەی (4447) ئەندام بەپێی شایستە یاساییەكانیان.
    3- ئەم فەرمانە لە بەرواری (1/7/2222) بۆ مەبەستی موچە و (14/7/2022) بۆ مەبەستی پلە باڵا جێبەجێ دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دەزگای كارگێڕی و دارایی پێشەنگێكە لە دەركردنی فەرمانی كارگێڕی لە بەرزكردنەوەی پلەی كارمەندەكانی و پێدانی پاداشتی ساڵانەیان.