بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی وڵاتی تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە : ئەلحەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلفەتح هادی عامری كرد.
ڕوونیشی كردەوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی وڵات كرا، هەروەها تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان.