بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لەسەر گرنگیی خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیانی پارێزگای سەلاحەدین كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری، سكرتێری گشتی حزبی جەماوەری نیشتمانی و ئیسماعیل خزەیر هلوب، پارێزگاری سەڵاحەدین بەوەكالەت.
ئاشكراشیكرد: لە دیدارێكدا باس لەبارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئیداری و كارگێڕی لە پارێزگای سەڵاحەدین كرا و هەروەك تەئكیدكرایەوە لە گرنگی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری و خستنەگەڕی هەوڵەكان بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی سەڵاحەدین بەئاڕاستەی بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی و دوبارە بونیادنانەوە.