بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 39 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا راگەیاند، لەكاتێكدا كۆی گشتی تووشبووان لە 200 حاڵەتی تێپەڕاند.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەیف ئەلبەدر لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : وەزارەتەكە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 39 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 208 تووشبوو و دوو كەس بەهۆی كۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەلبەدر ئەوەشی خستەڕوو : حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە بەم شێوەیە دابەشكرا: (كەركوك 106 تووشبوو، بەغدا / رەسافە50 تووشبوو ، زیقار 19 حاڵەت، دیالە 11 حاڵەت، سەلمانیە 10 حاڵەت، موسەننا 3 حاڵەت، و دوو حاڵەت لە بابل، كەرخ و واست و كەربەلا ، وە یەك توشبوو لە نەجەف.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سەبارەت بەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بە یەك حاڵەت لە كەركوك و دووەمیان لە رەسافەی بەغدا دابەشكراون.
جەختیشی كردەوە :پابەندبوون بەو ڕێوشوێنە خۆپارێزییانەی كە نوێنەرایەتی دەكرێن لە گرنگیدان بە پاكوخاوێنی كەسی و دەست شۆردن بە باشی بە ئاو و سابوون پێش و دوای نانخواردن، جەختی لەسەر ڕۆڵی لایەنە بەرپرسیارەكان كردەوە كە پەیوەندییان بە سەلامەتی ئاوی خواردنەوە و خۆراك و شلكردنەوە و تۆڕەكانی پاكوخاوێنی.
ئاماژەی بەوەشدا : دامەزراوە تەندروستییەكان ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ژمارانەدا و وە هیچ كەم و كورتییەك لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی نییە.