سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی توركیا: كێشه‌ی سه‌ره‌كی خاوه‌نكارانی توركیا له‌عێراق وه‌رگرتنی ڤیزایه‌

ئابوری
  • 6-07-2022, 13:00
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA  ـ عوسمان باشقالی

    نه‌واف قلیچ سه‌رۆكی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی توركیا به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و 

     له‌دیدارێكی تایبه‌تد له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) باس له‌كارنامه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ و په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری و پیشه‌سازی نێوان توركیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وراگه‌یاند" له‌رۆژانی رابردوو به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پیشه‌سازان و خاونكارانی توركیا كه‌ ژماره‌یان بیست كه‌س ده‌بێت سه‌ردانی شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدای پایته‌ختمان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ژووره‌كانی بازرگانی و هاوبه‌ندنی پیشه‌سازییه‌كان كۆبووینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێستا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانمان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرس. له‌چالاكییه‌كانمان له‌ماوه‌ی رابردوو له‌شاره‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێر و موسل و دهۆك وزاخۆ كۆنفرانسی پیشه‌سازی و بارزگانمان به‌شه‌داری خاوه‌نكارانی ئه‌م شارانه‌  وتوركیا سازكردووه‌. 

    وه‌كو سه‌رۆكی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی توركیا ئامانجتان چییه‌ له‌م سه‌ردانه‌؟ 

    نه‌واف قلیچ: ئێمه‌ ئومید ده‌كه‌ین كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌بواری پیشه‌سازی و بارزگانی و ئابووری دروست بكه‌ین، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رێگای بازرگانیه‌وه‌ رێگا زیاتر خۆش بكه‌ین بۆ بواری سیاسی و دیبلۆماسی، تائێستا پێنچ كۆنگره‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی له‌نێوان توركیا و عێراقمان سازكردووه‌.‌ ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ سازكردنی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی بواری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی توركیا ـ عێراق كه‌بڕیاره‌ له‌رۆژی21 /9/2022 له‌شاری قه‌سته‌مۆنی توركیا به‌به‌شداری دوو سه‌د كه‌سایه‌تی له‌وه‌زیر و پارێزگار و ‌خاوه‌نكاران و بازرگانانی عێراق هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسان و خاوه‌نكارانی توركیا. ئێمه‌ له‌وكۆنگرانه‌ی ئابووری وبازرگانیدا هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو پێكهاته‌كان له‌عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و مه‌سیحی عێراق و توركیا له‌گه‌ڵ یه‌ك وله‌سه‌ر بواری بازرگانی وئابووری كۆبكه‌ینه‌وه‌ وبه‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆی بكه‌ین كه‌ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه‌ بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن ورێخۆشكردنی بواری سیاسی و دیبلۆماسیش له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا. 

    عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێوه‌ وه‌كو پیشه‌ساز وبارزگان وبۆ توركیا به‌گشتی چ پێگه‌ی هه‌یه‌؟ 

    نه‌واف قلیچ: بازرگانی ئێمه‌ له‌ناوچه‌كه‌ به‌پله‌ یه‌ك له‌گه‌ڵ عێراقه‌ و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م بزوتنه‌وه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌ زیاتر ببێت و هه‌وڵیشی بۆی ده‌ده‌ین، چونكه‌ عێراق له‌قوناغێكدایه‌ پێویستی به‌و په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانییه‌ی هه‌یه‌، هه‌وڵمان داوه‌ كه‌وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیه‌كانی توركیا له‌بواری وه‌به‌رهێنان و بیناتنانی عێراق به‌شداریه‌كی كارایان هه‌بێت. 

    ئایا یاساكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی ‌تایبه‌ته‌ به‌كاری بازرگانی وپیشه‌سازی تاچه‌ند هاوكاره‌ بۆ كاری كۆمه‌ڵه‌ی ئێوه‌؟

    سه‌رۆكی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی و خاوه‌نكارانی نێوده‌وڵه‌تی توركیا: كێشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ئێمه‌ پرسی ڤیزه‌یه‌، پێویسته‌ ڤیزا له‌نێوان توركیا و عێراقدا نه‌مێنێت، كێشه‌ی سه‌ره‌كی پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی توركیا ڤیزه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆ هه‌رێمی كوردستان ڤیزه‌  بۆ ماوه‌ی مانگێك وه‌رده‌گرن به‌ڵام بۆ عێراق وه‌رگرتنی ڤیزه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ته‌، بۆیه‌ هاتنیان بۆ عێراق و ئه‌نجامدانی كاروپرۆژه‌ ئاسان نییه‌، ئه‌م دیداره‌ ڵه‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراق به‌ده‌رفه‌ت ده‌بینین كه‌داوا له‌به‌رپرسانی عێراق بكه‌ین كێشه‌ ڤیزه‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نكارانی توركیا چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداریه‌كی كارا له‌پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بكه‌ن. بۆ زانین رۆژانه‌ توركیا 7 هه‌زار ڤیزه‌ به‌هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. پێش چه‌ند ساڵێك له‌نێوان توركیا و سوریا ڤیزه‌ نه‌ما و هاتووچۆ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر ئاسان بوو، ئێستا ئێمه‌ هه‌مان داوكاریمان هه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ ڤیزه‌ له‌نێوان توركیا و عێراق نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بزاڤه‌ بارزگانی و ئابوورییه‌ زیاتر گه‌شه‌بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات. 

    رێژه‌ی ئالوگۆری بازرگانی له‌نێوان توركیا و عێراق له‌چ ئاستدایه‌؟

     نه‌واف قلیچ: له‌ساڵی 2021 ئالوگۆڕی بازرگانی نزیكه‌ی 10 ملیار دۆڵار بوو، هیوادارین ئه‌م ساڵ زیاتر بێت، به‌راستی كێشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ئالوگۆری بازرگانی و هاتنی بازرگان و گه‌شتیاران، ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌. كه‌ له‌كاتی هاتنیان و رێ وره‌سمی دخول زۆر تاخیر ده‌بن، بێ گومان ئه‌گه‌ر خاوه‌نكارێك یان گه‌شتیارێك له‌هاتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و هینده‌ تاخیر بوو، جارێكێ تر ناهێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ كه‌س هه‌یه‌ رۆژانه‌ هاتووچوو ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ زۆر تاخیر ده‌بن بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی بازرگانی و په‌یوه‌ندی ئابووری له‌نێوان هه‌ردوولادا باشتر بێت.