بەغداد - INA
دەستەی گشتی گومرگ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: 12 بارهەڵگری كە كەلوپەلی سەپێچیكراویان هەڵگرتبوو دەستیان بەسەردا گیرا.
دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرمانگەی لێكۆڵینەوە و دژی قاچاغیكردن لە بەڕێوبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست توانی دەستبرێت بەسەر 12 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری باركراو بە (خواردن و ئامێری كارەبایی و جەمسەری كارەبای ئاسنی و كەلوپەلی ناوماڵا) بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان بوون.
ئاشكراشیكرد: دەستبەسەرداگرتنەكە لە دەروازەكانی بەغدا بە هاوكاری پۆلیسی گومرگی ئەنجامدرا، و رونیشیكردەوە: كە بەپێی یاسای گومرگی ژمارە 23ی ساڵی 1984 ڕێكاری یاساییان بەرامبەری گیراوەتەبەر.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو