بەغداد - INA
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دوو بڕیار لەدژی بەرپرسانی وەزارەتەكانی تەندروستی و بەرگری دەركراون، و ئاشكراشیكرد: كە بە ئەنقەست دزی و پێشێلكردنیان لە ئەركی خزمەتگوزاری گشتی ئەنجامداوە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی ڕوسافە بە غیابی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر پشكنەری گشتی پێشووی وەزارەتی تەندروستیدا سەپاند بە تۆمەتی پێشێلكردنی ئەركە پیشەییەكانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تۆمەتبارەكە پێشینەكان و كتاب و بەڵگەنامەكانی سەر بەنووسینگەی پشكنەری گشتی هێشتۆتەوەو دوای تەواوبوونی ماوەكەی ڕادەستی نەكردوون و لەپۆستەكەی دووری خستونەتەوە.
ئاشكراشیكرد: دادگای تاوانەكانی كارخ - سێیەمین كەسی بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی مووچەخۆران لە بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری جەنگاوەرانی وەزارەتی بەرگری سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند، رونیشیكردەوە: تۆمەتبارەكە هەڵساوە بە دزینی مووچەی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كە بڕەكەی 1,868,000,000 دینار بووە.
راشیگەیاند: دوای ئەوەی لە بەڵگەكان كە لە هەردوو دۆسیەكەدا بە دەست گەیشتوون، دادگاكان بە پێویست و قایلكەر زانین بە تاوانباركردنیان، بە پێی بڕگەكانی مادەی (331) لە یاسای سزادانی تۆمەتباران لە دۆسیەی یەكەمدا، و (315) تاوانبار لە دۆسیەی دووەمدا تۆمەتباریان دەردەكات.
هاوكات لەمانگی حوزەیراندا دەستەی نەزاهە ڕایگەیاند: كەدادگای تاوانەكانی ڕەسافە بۆ دۆسیەی نەزاهە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر پشكنەری گشتی پێشووی وەزارەتی تەندروستیدا سەپاندوە بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە ماڵی گشتی.
فەرەنسا پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانی لە عێراق دەكات