بەغداد -INAـ نهسار ئهلحاج
دیوانی وەقفی مەسیحی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێوشوێنەكانی كەمكردنەوەی ساختەكردنی خانووبەرە ئاشكراكرد ، هەروەها تەئكیدیشی لەبوونی هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ ئەو لیژنەیە كردەوە كە لەلایەن رابەری ڕەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدرەوە پێكهێنراوە لەو بارەیەوە.
مارتن هورمز، بەرپرسی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندنی وەقفی مەسیحی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دیوانی وەقفی مەسیحی هەماهەنگی و هاوكاری هەیە لەگەڵ ئەو لیژنەیەی كە لەلایەن سەید موقتەدا سەدر پێكهێنراوە سەبارەت بە موڵكی مەسیحییەكان و هەركاتێك پێویست بێت ئاڵوگۆڕی زانیاری دەكەن.
ئاشكراشیكرد: دیوانی وەقفی مەسیحی فەرمانگەیەكی جێبەجێكردن نییە و دەسەڵاتی گەڕانەوەی موڵكە دزراوەكانی نییە، و وتیشی: گشتاندن هەیە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی دادوە دەرچووە و وەقفی مەسیحیش هاوبەشە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتدارانە لە دەركردنی گشتاندن بە ئامانجی چۆڵكردنی موڵك و خانوبەرە دزراوەكان.