بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەوڵی بەقاچاغبردنی 821 تۆن گەنم و برنجی لە سێ پارێزگا پووچەڵكردەوە.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەڕەتی، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەغدا توانیویانە دەستبەسەر هەشت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بگرن كە 366 تۆن دانەوێڵەی گەنمیان باركردبوو و خاوەنی 8 ئۆتۆمبێلەكەش دەستگیر بكەن.
ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی دەزگاكە لەپارێزگای كەربەلای پیرۆز توانیان دەست بەسەر (7) ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بگرن كە نزیكەی (315) تۆن دانەوێڵەی گەنمیان تێدا باركردبوو و لەگەڵا ئۆتۆمبێلێكی تری بارهەڵگر كە (15) تۆن بەروبوومی برنجی باركردبوو ئامادەكرابوون بۆ بەقاچاخبردینان، خاوەنی ئۆتۆمبیلەكانیش دەستگیركراون.
راشیگەیاند: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای كەركوك توانیان دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بگرن كە بە نزیكەیی 125 تۆن دانەوێڵەی گەنمی بە قاچاخ باركردبوو و شۆفێرەكانیشیان دەستگیركران.
ئاشكراشیكرد: بڕی دەست بەسەرداگیراوی ئەو دوو مادەیە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە و هەروەها تۆمەتباران ڕادەستی دادگا كراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی یاسا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات