بەغداد - INA
وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی كۆچی دوایی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) محمد سەنوسی باركیندۆ پرسە نامەیەكی راگەیاند.
لەوپرسەنامەیەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە دڵسۆزیەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی وەزیرانی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و خەڵكی نایجیریا دەكەم.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە باركیندۆی كۆچكردوو دۆستی عێراق و خۆشەویستێكی گەلەكەی بوو و پەرۆشی بەهێزكردنی ڕۆڵی ئۆپیك بوو لەسەقامگیركردنی بازاڕە جیهانییەكان و لەبەرامبەر ئەو تەحەدایانەی كەكەرتی نەوت و ئابووری جیهانی تووشی بووە.
میلی كیاری سەرۆكی دامەزراوەی نەوتی نایجیریا ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆچی دوایی محمد باركیندۆ سكرتێری گشتی رێكخراوی (ئۆپیك)ی ڕاگەیاند.