كەشوهەوای عێراق لە رۆژانی جەژنی قورباندا

ناوخۆ
  • 6-07-2022, 10:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشبینی كەشوهەوای بۆ رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە.
    عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بە گشتی، خۆڵ و تۆز لە وڵاتدا زیاد دەبێت، شەپۆلی خۆڵبارین هیچ نیشانەیەكی لە ئەمڕۆ و سبەینێدا نییە، وتیشی:  لە ناوچەكانی رۆژئاوا و  باشوری وڵات خۆڵبارین زیاد دەبێت.
    ئاشكراشیكرد: لە هاوینی ئەمساڵدا بەهۆی كەمی باران بە بیابانبوون دەبینین كە یەكێكە لەو هۆكارانەی كە یارمەتی دەدات، هەروەها خێرایی با 20 كم لە كاتژمێردا دەبێت و لە ناوچە كراوەكاندا تا ڕۆژی هەینی داهاتوو لە بەشەكانی ڕۆژئاوادا 30 كم لە كاتژمێر دەبێت.
    رونیشیكردەوە: بەشی پێشبینی كەش و هەوا هیچ نیشانەیەكی بڵاونەكردۆتەوە بۆ بوونی خۆڵبارینی زۆر یان گەردەلوول لە جەژندا، وتیشی: تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، هیچ ئاگاداركردنەوەیەك دەربارەی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین بە چڕی نییە.
    راشیگەیاند: پلەی گەرمای ئەمڕۆی بەغدا 45 پلە و باكوری عێراق لە 39 بۆ 44 پلە و كەركوك 44 پلە دەبێت، هاوكات لە ناوچەكانی ناوەڕاست 42 بۆ 46 پلە و بابل 46 پلە دەبێت، هەروەك ناوچەكانی باشووری میسان و ناسریە پلەی گەرمییان 46 بۆ 47 دەبێت، پلەكانی گەرما لە نێوان بەرزبونەوە و نزمبوونەوەدا هاتووچۆ دەكات.
    بەڕێوەی راگەیاندنی دەستەی كەشناسی ئاشكراشیكرد: تا ئێستا هیچ هۆشدارییەك لەبارەی شەپۆلی گەرماوە نییە كە لە ڕۆژانی جەژندا بگاتە پلەی پەنجا و بەرەو سەرەوە .