بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لەگەڵ پاولا ئەلیزابێس كانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و دوسێی پێكهێنانی حكوومەتی تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە، " لە ئۆفیسەكەی خۆی لە بەغدا عامری پێشوازی لە كانلی كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی عێراق و پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسییان كرد، لەوانە هەوڵەكانی چارەسەركردنی دۆسیەی سەرۆك كۆمار و كێشەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێ، هەروەها تاوتوێكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوانیان ئەو دوو وڵاتە لە ئاستە جیاوازەكاندا.