لیوا ڕەسووڵ: لە چەند پارێزگایەك ٥ تیرۆریست و سەركردەیەكی دیار دەستگیر كران

ئەمنی
  • 5-07-2022, 21:51
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ عەبدوڵا، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە لە چەند پارێزگایەكدا ئەنجامدراون، دەستگیركردنی ٥ تیرۆریستی پشتڕاستكردەوە كە سەركردەیەكی دیاریشیان تێدایە.
    لیوا یەحیا ڕەسووڵ لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی، بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەكان دژی پاشماوەكانی تیرۆر پاڵەوانەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زنجیرەیەك ئەركیان ئەنجامدا كە شانە چالاكەكانی ناو باندە تیرۆریستییەكانی داعشیان كردە ئامانج. 
    ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد جەنگاوەرنمان لە بەغدای پایتەخت دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەكانیان كرد، كە تیایدا ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگری چۆنایەتی ئەنجامدرا، كە لە ئەنجامدا سەرۆكی چەتەكانی داعش ناسراو بە "ئەبو عەلی بەغدا" دەستگیركرا، كە بەشداری لە جێبەجێكردنی ژمارەیەك تاوانی قێزەون دژی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە پارێزگاكانی ئەنبار، كەركوك، سەڵاحەدین ٤ تیرۆریست دەستگیركران، هاوكات تاخمی تیرۆریستی سەر بە چەتەكانی داعش لەناو شاری سلێمانی دەستگیركرا، كە ئۆپەراسیۆنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگاكە ئەنجامدرا .