بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا غالب مەخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ وەلید فەیاز وەزیری وزەی لوبنان لەبارەی میكانیزمەكانی پێدانی باجەكانی عێراق لە ڕێككەوتنی هەناردەكردنی بەرهەمی سووتەمەنی تاوتوێ كرد.
لە راگەیندراوێكی بانكی ناوەندی كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە "مستەفا غەلەب پارێزگاری بانكی ناوەندی پێشوازی لە وەلید فەیاز وەزیری وزە و ئاوی لوبنان و شاندی یاوەری كردووە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "مەخیف لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پێشوازیی لە شاندی سەردانكەر كرد، جەختی لە پەرۆشیی خۆی كردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات".
ئاماژەی بەوەشدا كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە لایەنەكانی هاریكاری دوو قۆڵی نێوان بەغدا و بەیروت كرا، هەروەها میكانیزمی بانكی بۆ پێدانی ئەركەكانی لایەنی لوبنانی سەبارەت بە باجەكانی عێراق لە رێككەوتنی هەناردەكردنی بەرهەمی سووتەمەنی بۆ لایەنی لوبنانی".