حەلبوسی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكات

سیاسی
  • 5-07-2022, 20:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ مارك برایسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق گفتوگۆی لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و دۆخی ناوچەكە كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێنەران ، محەمەد حەلبوسی، پێشوازی لە مارك برایسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كردووە .
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بەرزكردنەوەی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەكاندا كرا، هەروەها تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و بارودۆخی ناوچەكە كرا.