سلێمانی ... بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە تۆماركرا

ناوخۆ
  • 5-07-2022, 20:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ڕوانگە بومەلەرزەزانییەكانی لە دەستەی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزە، ئێوارەی ئەمڕۆ 5ی تەمموزی 2022، بوومەلەرزەیەكی لە پارێزگای سلێمانی تۆماركرد، بە گوڕی 4.1.
    وەزارەتی گواستنەوەی لە راپۆرتێكدا كە دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند، "بومەلەرزەكە راستەوخۆ كاتژمێر 04:43:50 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی ناوخۆ تۆمار كراوە و گەورەكەی گەیشتووەتە 4.1 پلە لە نزیك سنووری عێراق و ئێران، و ئەویش". 16 كم لە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی پێنجوین لە پارێزگای سلێمانی دوورە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمەوە هەستی پێكرا، لە ئەگەری ڕوودانی هەر پێشهاتێكی دیكەش ئاگادارتان دەكەینەوە"، داوا لە هاوڵاتیان دەكات وریایی بن، دووربكەونەوە لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست، و پابەندبن بە پێشنیارەكانی بومەلەرزەیی كە لەلایەن دەستەی گشتی كەشناسی و چاودێریكردنی بومەلەرزەزانییەوە دەرچووە