سەڵاحەدین - INA
بەڕێوبەرایەتی پشكنینی شوێنەوارەكان لە سەڵاحەدین ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: كاری چاكردن لە منارەی ئەلملویە و كۆشكی خەلافەت لە سامەڕا بەردەوامە، و ئاشكراشیكرد: لێكۆڵیینەوە دەكەن بۆ كردنەوەی ئەو دوو پێگەیە بە رووی گەشتیارندا لە جەژنی قوربانیدا، هەروەك تەئكیدی لە بەڵگەنامەی پێشێلكارییەكان بۆ سەر شوێنەوارەكانی سامەڕا و دەركردنی داوای یاسایی دژی سەرپێچیكاران كردەوە.
سالم عەبدوڵا عەلی پشكنەری شوێنەوار لە سەڵاحەدین بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كاری چاكردنەوە لەمزگەوتی ئەلملویە و كۆشكی خەلافەت بەبێ هیچ بەربەستێك و بەسەرپەرشتی لیژنەیەكی ئەندازیاری شوێنەواری كە لەلایەن بەشی چاودێرییەوە پێكهێنراوە بەردەوامە.
وتیشی: پێگەی ئەلملویە دەكەوێتە بواری چاودێرییەوە و لەگەڵ دەسەڵاتی گشتی شوێنەوار و كەلەپوور لێكۆڵینەوە دەكەین لە ئەگەری بە كراوەیی هێشتنەوەی شوێنەكە بۆ وەرگرتنی گەشتیاران لە كاتی جەژنی قورباندا بە لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی گەشتیاران.
ئاشكراشیكرد: هەموو ئەو پێشێلكاریانەی كە لە پێگەی شوێنەواری سامەرا ڕوویدا، بە وێنە و نەخشە و تۆماری بەیاننامە مەیدانییەكان دۆكیومێنت كرابوون، و كەیسەكان لە دژی دەستدرێژیكەران تۆمار كران، وتیشی: ئێمە چاوەڕوانی دادگا دەكەین رۆڵی خۆی بگێڕێت.