بەغداد - INA
دەستەی گەشتوگوزار ئەمڕۆ سێشەممە، رێنمایی دەركرد بۆ ڕاگرتنی مامەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی عێراق دوای ئەو سكاڵایانەی كە گەشتیارانی عێراقی كردیان لەسەر كۆمپانیا میسرییەكان.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: رێنمایی دەكراوە كە كۆمپانیاكانی گەشتیاری عێراق مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیا گەشتیارییەكانی میسردا بوەستێنن.
ئاشكراشیكرد: بڕیارەكە بەهۆی ئەو گلەییە زۆرە بوو كە هاوڵاتیانی عێراقی بەرامبەر بە كۆمپانیا میسرییەكان كردویانە كە لەلایەن هەندێكیانەوە ئیستغلال كراون.